Смотреть видео онлайн

شێرکۆ بێکه‌س بۆ د.جه‌عفه‌ر شه‌فێعی

   
- HD качество

..::ده‌‌لالۆ::.. شێرکۆ بێکەس بۆ د.جه‌عفه‌ر ده‌‌لالۆ .. ده‌‌لالۆ .. ده‌‌لالۆ .. هه‌‌‌سته‌‌وه‌‌! هه‌‌‌سته‌‌وه‌‌ ! تۆ زریانی و سواری ئه‌‌سپه‌‌شێ كه‌‌ت بوه‌‌ ! هه‌‌‌سته‌‌وه‌‌ ! به‌‌به‌‌ن سامۆته‌‌ی زینه‌‌وه‌‌ تفه‌‌نگه‌‌كه‌‌ت ، قه‌ڵه‌‌مه‌‌كه‌‌ت گواره‌‌ی سووری گوێچكه‌‌ی مێژوون هێشتا هه‌‌‌ر ده‌‌له‌‌رێنه‌‌وه‌‌! ده‌‌لالۆ .. ده‌‌لالۆ .. هه‌‌‌سته‌‌وه‌‌ ده‌‌لالۆ .. ده‌‌لالۆ .. ده‌‌لالۆ .. هه‌‌‌سته‌‌وه‌‌ هه‌‌‌موو هاتووین به‌‌ سه‌‌ر سه‌‌ری ئه‌‌م هه‌‌‌واره‌‌ نوێیه‌ته‌‌وه‌‌ وه‌‌ک شۆرابه‌‌ی برژانگ هه‌‌ڵوه‌‌ریوی پاییز گڵمه‌‌تی ئاڵ هه‌‌ڵگه‌‌رِاوی سه‌‌رمه‌‌زاره‌‌كه‌‌ت ماچ ده‌‌كه‌‌ین ده‌‌لالۆ .. ده‌‌لالۆ .. ده‌‌لالۆ به‌‌فر بیستی ، ها له‌‌ دوورا ، له‌‌ شاهۆوه‌‌ به‌‌ره‌‌و ژیلوان كلوو كلوو وا كه‌‌وتنه‌‌ رِێ ! گوڵان بیستیان ، ها له‌‌ دوورِا ، له‌‌ هه‌‌‌ولێر و سابڵاخه‌‌وه‌‌ له‌‌ قامیشلی و بۆتانه‌‌وه‌‌ به‌‌ره‌‌و گوڵدانی دڵه‌‌كه‌‌ت چه‌‌پک چه‌‌پک وا كه‌‌وتنه‌‌ رِێ ده‌‌لالۆ .. ده‌‌لالۆ .. ده‌‌لالۆ هه‌‌‌سته‌‌وه‌‌ ! تۆ زریانی و سواری ئه‌‌سپه‌‌شێ كه‌‌ت بوه‌‌ ! ده‌‌ هه‌‌‌سته‌‌وه‌‌ ! ئه‌‌ستێران جڵه‌‌وت ده‌‌گرن ئاره‌‌قه‌‌ی زه‌‌نگوڵ زه‌‌نگوڵی لا مل و نێو چاوت ئه‌‌سرِن ده‌‌لالۆ .. ده‌‌لالۆ .. ده‌‌لالۆ .. هه‌‌‌سته‌‌وه‌‌! هێشتا زوو بوو … زوو بوو … زووو ده‌‌لالۆ .. ده‌‌لالۆ.. هه‌‌‌سته‌‌وه‌‌! سواری ئه‌‌سپه‌‌شێ كه‌‌ت بوه‌‌ ! ده‌‌لالۆ .. ده‌‌لالۆ .. ده‌‌لالۆ وه‌‌ره‌وه‌‌ … سه‌‌ربه‌‌ره‌‌وه‌‌ وه‌‌ره‌‌وه‌‌ سواری ئه‌‌سپه‌‌شێ كه‌‌ت بوه‌‌ ! هۆبه‌‌ هۆبه‌‌ زایه‌ڵه‌‌یه‌‌ رِێ به‌‌ندان و به‌‌فرانباره‌‌...

Вы попали на страничку онлайн видео по фразе شێرکۆ بێکه‌س بۆ د.جه‌عفه‌ر شه‌فێعی. Если онлайн видео شێرکۆ بێکه‌س بۆ د.جه‌عفه‌ر شه‌فێعی Вам понравилось и Вы остались довольны результатом или наоборот, можете продолжить дискуссию комментарием ниже...

Мир в онлайне